له شنۆ شەڕ روویدا
كوژراو بریندار بۆ نەخۆشخانەی شنۆ گواستراونەتەوە
K24 - ھەولێر
لە سنووری شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھێزێكی چەكدار و سوپای پاسدارانی ئێران روویدا.
شەوی رابردوو لە کوێستانەکانی سیاکێوی سەربە شاری شنۆ شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار و سوپای پاسدارانی ئێران روویدا.
بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەكان لە شاری شنۆ لە شەڕەکەدا كوژراو برینداری ھێزەكانی ئێران هەیە و بۆ نەخۆشخانەی شنۆ گواستراونەتەوە.
محەمەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) لە ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "شەڕ لە شنۆ روویداوە، بەڵام تائێستا ھیچ زانیارییەكی پشتراستكراوەمان لەبەردەست نییە".
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر چەند جارێك شەڕ و پێكدادان لەو سنوورە لەنێوان پێشمەرگەی پارتەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان روویداوە، بەڵام لەبارەی شەڕی رابردوو تائێستا ئەو ھێزەی كە دژی پاسدارانی ئێران لە شەڕدابووە ئاشكرا نەكراوە.
ھ.م