مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی بە فەرمی رایگەیاند

K24 - ھەولێر

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مووچەی چەند دامەزراوەیەك دابەش دەكرێت.

وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "رۆژی پێنج شەممە 14/6/2018، مووچەی خانەنشینی شارستانی و هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دامو دەزگا نەوتییەكان دابەش دەكرێت".

لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی زۆربەی وەزارەت و دامەزراوەكانی راگەیاندبوو، بەڵام ناوی چەند وەزارەت و دەستەیەك لە خشتەكەدا نەبوو یەكێك لەوانە وەزارەتی پێشمەرگە، كە لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رەخنەی زۆر لە وەزارەتی دارایی گیرا كە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە دوادەكەوێت. دواتر لە 11 ئەم مانگەدا وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی راگەیاند.

ھ.م