په‌كه‌كه كوژرانی 20 سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە), کوژرانی 20 سەربازی تورکیای لە پارێزگای جۆلەمێرگى باكوورى كوردستان و ناوچە سنوورییەکان راگەیاند.
هێزی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە, هێزەکانیان لە دوو رۆژی رابردوودا 12 سەربازی تورکیایان لە ناوچەی چەلێ و حەوت سەربازی دیکەشیان لە ناوچەی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ کوشتووە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه، لە چیاکانی برادۆستيش سه‌ربازێكی سوپای توركیایان کوشتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاش له‌راگه‌یه‌نراوێكدا, ئاشكرای كردووە، کە لەئاكامی بۆردوومانێكی ئاسمانی‌دا لە قەندیل لە 12 حوزەیراندا بۆ سەر پێگەكانی پەكەكە كوژرانی 26 گەریلای لێكەوتووتەوە, كە چەند بەرپرسێكی پەكەكەی تێدابووە.
ا. م