ئۆتۆمبێلێك له مۆسكۆ به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵك ده‌كه‌وێت و 7 كه‌س بریندار ده‌كات
گومان ده‌كرێت هێرشێكی تیرۆریستی بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، خۆی به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵكدا كێشا و به هۆیه‌وه 7 كه‌س برینداربوونه.
پۆلیسی رووسیا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه و ده‌ركه‌وتووه، مۆڵه‌تی شۆفێری قیرغزستانی هه‌یه.
له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه ده‌ستیپێكردووه و برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.