"ده‌سته شاراوه‌كه‌ی رێبه‌ر" ماڵه پهرتهوازهكهی شیعه كۆده‌كاته‌وه
"سوپای پاسداران هاوكاریی موجته‌با بكه‌ن ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی باوكی"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماسیی ئیرانییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی نێوان هاوپه‌یمانێتی سائیروون به پاڵپشتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانی موجته‌با خامنه‌یی، كوڕی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره.
رۆژنامه‌ی جه‌ریده‌ی كوه‌یتی نوسیوویه‌تی "موجته‌با خامنه‌یی به هاوكاریی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شیعه‌كان له ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كدا و په‌یوه‌ستكردنی كوردیش پێیه‌وه خستووه‌ته گه‌ڕ، بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو دیاری بكه‌ن. ئێستا تاران ته‌نها ده‌یه‌وێت "به‌عسی و شیوعی و عه‌لمانییه‌كان" و نه‌یارانی رژێمی ئێران نه‌یه‌نه ناو حكومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه".
رۆژنامه كوه‌یتییه‌كه ده‌ڵێت "هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی سوپای پاسداران پێیانوایه، موجته‌با خامنه‌یی كه له مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوخۆییدا به ده‌سته شاراوه‌كه‌ی باوكی ناوده‌برێت، توانیوویه‌تی ده‌ست بۆ دۆسێ ده‌ره‌كییه‌كانیش ببات و توانای خۆی له‌و بواره‌شدا بخاته‌ڕوو. هه‌ر بۆیه به سه‌رپه‌رشتیكاری كۆكردنه‌وه‌ی ماڵی شیعه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و كوتله گه‌وره‌كه داده‌نرێت، له كاتێكدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ئه‌و ئه‌ركه به ئه‌سته‌م ده‌بینرا. ئه‌گه‌ر بێت‌و سوپای پاسدارانی ئیرانیش پاڵپشتی موجته‌با بكه‌ن، دوور نییه ببێته جێگره‌وه‌ی باوكی له داهاتوودا".
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 12/6/2018 موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند: "سائیروون و فه‌تح و حیكمه هاوپه‌یمانێتییه‌كی سێ قۆڵییان پێكهێناوه‌و ده‌بنه كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مان" به‌ڵام پێویستیان به چه‌ند هێزێكی دیكه‌ش هه‌یه تا ژماره‌ی پێویست بۆ ناونانی سه‌رۆكوه‌زیران و هه‌ڵبژاردنی كۆبكه‌نه‌وه.