تۆیۆتا بە نوێترین دیزاینەوە کۆرۆلای خستە بازاڕەکانەوە

"ئامانج لەم دیزاینە نوێیە راکێشانی گەنجانە"

K24 - هه‌ولێر:

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، نوێترین دیزاینی یەکێک لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی (کۆرۆلا) ئاشکرا کرد و ئامانجی کۆمپانیاکەش لەو جۆرە دیزاینە راکێشانی گەنجانە.

کۆرۆلا سێهەم پڕفرۆشترن بەرهەمی تۆیۆتایە بەڵام بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز،"زۆرینەی کڕیارانی کۆرۆلا لەسەرانسەری جیهان، خەڵکانی بەتەمەنن، ئەمەش وای لەو کۆمپانیایە کردوە دیزانێکی نوێ بەکاربهێنێت تاکو گەنجی زیاتر ئارەزووی کڕینی بکات".

وێنه‌یه‌كی تۆیۆتا كرۆلای نوێ
وێنه‌یه‌كی تۆیۆتا كرۆلای نوێ

لە ساڵی 1966، تۆیۆتا یەکەم بەرهەمی کۆرۆلای خستە بازاڕەکانەوە و تاکو ئێستاش لە 150 وڵاتی جیاوازدا، 46 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.