ئهمهریكا ههوڵ دهدات كڕیاری نهوتی ئێران نههێڵێ
"رهوشی ئابووری ئیران خراپتر دهبێت"
K24 - ههولێر:
ئەمەریکا بە کڕیارانی نەوت دەڵێت تاکو مانگی یانزدە- تشرینی دووەمی ئەم ساڵ (2018) نابێت کڕیاری نەوتی ئێران بمێنن، ئەمەش لەکاتێکدایە خەڵکی ئێران خۆپیشاندان دەکەن دژی خراپی باری ئابووریی له وڵاتهكهدا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە،" واشنتن دەیەوێت یەک بەرمیل نەوتی ئێرانیش نەکڕدرێت".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت: "ئێمە سەرچاوەی دارایی ئێران دەبڕین و هەوڵی خستنهڕووی رۆڵه دوژمنکارانەكهی لە ناوچەکەدا دەدەین".
ئەمەریکا تەنها پێویستی بە رازیکردنی وڵاتانی چین، هیندستان، تورکیا و عێراقە تاکو بتوانێت بە تەواوی کڕیاری نەوتی ئێران نەهێڵێت.
تادێت فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران زیاد دەکات و رهوشی ناوخۆی ئێران زیاتر دەشێوێت، ئەمەش تەنها ئەوە دەسهلمێنێت کە واشنتن دەیەوێت لە رێگای جەنگی ئابووری چۆک بە حکوومەتی ئێران دابدات.