لە رووداوێکدا ئەفسەرێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا

بەرپرسێكی ئاسایش ھۆكاری گیان لەدەستدانی روون دەكاتەوە

K24 - دھۆك

ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر رێگای سەرسەنگ- ئێنیشکێ، لە سنووری پارێزگای دھۆك، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی ئەفسەرێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا.

عەمید نایف حەمدی، بەرێوەبەری ئاسایشی سەرسەنگ بە کوردستان24 رایگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، رائید فەهمی محەمەد ساڵح ئەرەدنی، بەهۆی لەدەستدانی کونترۆڵ ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە و بەوھۆیەوە گیانی لەدەستدا".

رائید فەهمی محەمەد ساڵح ئەرەدنی، لە دایکبووی ساڵی 1971 بووە و خێزاندارە و خەڵکی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحییەی سەرسەنگی دەڤەری ئامیدیە.

ھ.م

وێنەی رووداوەكە
وێنەی رووداوەكە