سێ بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران
"حه‌شیشیان" پێبووه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 30ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاره‌كه ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، بازگه هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا، توانیویانه له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، سێ كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن، كه بڕێكی زۆریش مادده‌ی هۆشبه‌رییان پێبووه له جۆری "حه‌شیش".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تۆمه‌تباره‌كان مادده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له ناو "تایه‌ی ئۆتۆمبێل" حه‌شاردابوو، دوای ده‌ستگیركردنییان توانراوه شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن و ده‌سیتبه‌سه‌ردا بگرن.
بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق و به‌تایبه‌تیش به‌غدای پایته‌خت، روو له زیادبوونه و ماوه ماوه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره، ده‌ستگیركردنی باندی بازرگانان به‌و ماددانه و جۆره‌كانی راده‌گه‌یه‌نن.
ا. م