له‌ قه‌ره‌چووخ دوو چه‌كدارى داعش كوژران

فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، مۆڵگه‌يه‌كى داعشيان له‌ چياى قه‌ره‌چووغ بۆردومان كرد

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، مۆڵگه‌يه‌كى داعشيان له‌ چياى قه‌ره‌چووغ بۆردومان كرد.

له‌و باره‌يه‌وه‌، سيروان بارزانى، فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى گوێڕ مه‌خموورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، له‌ ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌دا دوو چه‌كدارى داعش كوژراوون.

له‌ دوێنێوه‌ ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى هاوبه‌شى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ سنوورى شارۆچكه‌ى مه‌خموور به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌و هۆيه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك حه‌شارگه‌ى چه‌كدارانى داعش كراونه‌ته‌ ئامانج.

ئ.ر