نرخى نه‌وت هه‌ڵكشا
به‌هۆی داواكاری ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئێرانه‌وه رابگرن
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی داواكاری ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئێرانه‌وه رابگرن و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تاوه‌ری گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی نه‌وتی خاوی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی چوار رۆژدا به‌های نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له سه‌دا شه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
له‌و باره‌يه‌وه، ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، رۆژی دووشه‌ممه‌ى رابردوو دوای ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌هاكه‌ی له (74.73) دۆلاردا راوه‌ستا ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ (79.56) دۆلار به‌رزبوويه‌وه و به‌مجۆره له 24ی ئایاره‌وه تاكو ئێستا به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد.
رۆژی دووشه‌ممه‌ى رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تیكساسی رۆژئاوا به‌هاكه‌ی له (68.08) دۆلاردا راوه‌ستا ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ (74.44) دۆلار به‌رزبوويه‌وه و به‌مجۆره له 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێبمبه‌ری 2014ه‌وه تاكو ئێستا به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد.
له رۆژی سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه تاكو رۆژی هه‌ینی رابردوو نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری برێنت له سه‌دا (6.5) و نه‌وتی خاوی جۆری تیكساسی رۆژئاوا له سه‌دا (9.3) به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌مه‌ریكا داوای له وڵاتانی هاوپه‌یمانی كرد كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئێرانه‌وه تاكو چواری تشرینی دووه‌م رابگرن، له ترسی دابیننه‌بوونی داواكاری نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، كه هه‌فته‌ی رابردوو یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی بازرگانی له‌و وڵاته 9 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرا یه‌ده‌گه‌كه بۆ 2 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل كه‌مببێته‌وه.
باكه‌ر هه‌وگێس كه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی له كڵێگه نه‌وتییه‌كان كار ده‌كات ئه‌مڕۆ له راپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رۆژانى 23 تا 29ى مانگى حوزه‌يرانى رابردوودا، چوار تاوه‌ری گه‌ڕان و پشكنینی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا نه‌خراونه‌ته گه‌ڕ. به‌مجۆره ده‌ركه‌وته‌ی پیشه‌سازی نه‌وت له‌و وڵاته و ژماره‌ی تاوه‌ره‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی نه‌وت كه وه‌ك نه‌خشه‌ی كورتماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو په‌سه‌ند ده‌كرێت، دوو هه‌فته‌یه له‌سه‌ر یه‌ك نزمبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر