لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا
جۆری رووداوەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - شنگال
پەیامنێری كوردستان24 لە شنگال رایگەیاند: "بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، لە کۆمەڵگای دۆگرێی سەر بە ناحییە سنوونێی قەزای شنگال هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا".
دكتۆر حەیدەر بێناڤ، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی سنوونێ بە کوردستان24 گوت: "پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ چوار شەممە 4/7/2018، بەھۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا و ئۆپڵ ئۆمێگا، هاووڵاتییەكی خەڵکی کۆمەڵگای دۆگرێ بە ناوی حوسێن پیر دیکۆ، گیانی لەدەستدا".

