كوژرانی "مشكه بچووكه‌كه" كۆتایی به‌غدادی نزیكتر ده‌كاته‌وه
ساڵی رابردوو ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بریندار بووه
شانه‌ی "هه‌ڵۆ"ـی هه‌واڵگریی عێراق، ورده‌كاریی نوێی له‌باره‌ی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ئاشكرا كردووه كه له سووریا كوژرا. له‌وباره‌وه ده‌ڵێن: "حوزه‌یفه به‌دری" كه به مشكه بچووكه‌كه ناسراوه له‌و شوینه‌ی كوژراوه، 11 سه‌ركرده‌ی داعشی له‌گه‌ڵدا بووه‌و ئه‌وانیش كوژراون".
شانه هه‌واڵگرییه‌كه ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی سێ مانگی دیكه‌دا به‌غدادی رێبه‌رایه‌تی داعش له ده‌ست ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی گورزێكی هێزه‌كانی عێراقه‌وه له رۆژی 22/6/2017 بریندار بووه. ئێستاش رێكخراوی داعش له‌ناو دۆخێكی خراپدان و ناكۆكی و جیابوونه‌وه له‌ناو ریزی سه‌ركرده‌كانی زیادیكردووه و ناچارن له‌و ماوه‌یه‌دا جێگره‌وه‌ی به‌غدادی دیاری بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و شانه هه‌واڵگرییه، حوزه‌یفه‌ی كوڕی به‌غدادی نه ئینغماسی بووه‌و نه چه‌كداری داعش‌یش بووه، به‌ڵكو ته‌نها له رووی سیمبولی و وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆراڵی چه‌كداره‌كانی رێكخراوه‌كه ناوبه‌ناو لێره و له‌وێ ده‌ركه‌وتووه‌و گواستوویانه‌ته‌وه. به‌ڵام "مشكه بچووكه‌كه" له‌ناو كون و ناو به‌رده‌ڵانه‌كاندا هاتووه‌و چووه".
حوزه‌یفه له شاری حمسی سووریا، به‌هۆی بۆمبابارانی رووسه‌كان كوژراوه‌و له‌وكاته‌شدا 11 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه.