به ڤیدیۆ... له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له زیندانی جامی جیهانی به‌رز كرده‌وه
له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له زیندان بووه باشترین یاریزان و گۆڵكاری مۆندیالیش
پاولۆ رۆسی مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا تۆماركرد، ئه‌م یاریزانه دوای دوو ساڵ زیندانی به‌شداری مۆندیالی ساڵی 1982ی كرد و توانی ببێته گۆڵكار و باشترینی پاڵه‌وانێتیه‌كه، له‌هه‌مانكاتدا نازناوی مۆندیالی برده‌وه..
پاولۆ رۆسی له 23ی سێپتێمبه‌ری1956 له دایكبووه‌وه و چیرۆكێكی گه‌وره‌ی له چاره‌نووسی خۆی له مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیا نووسیه‌وه، دوای دوو ساڵ زیندانی به‌شداری مۆندیالی كرد و جامی جیهانی بۆ ئیتاڵیا برده‌وه.
دوو ساڵ دوای بانگهێشتكرانی پاولۆ رۆسی بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، ئه‌م یاریزانه له ساڵی 1980 به تۆمه‌تی یاریكردن به ئه‌نجامی یارییه‌كان و وه‌رگرتنی به‌رتیل سزای زیندانی بۆ سێ ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له مۆندیالی 1982 ناتوانێت بۆ ئیتاڵیا یاریی بكات.
هه‌مووان پێیانوابوو پاولۆی حه‌ڤده ساڵان كۆتایی هات و له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه به‌هۆی زیندانه‌وه ده‌ڕوخێت، به‌ڵام یانه‌ی یوڤێنتۆس سه‌ركێشیه‌كی گه‌وره‌ی كرد و له كاتێكدا پاولۆ رۆسی له زیندان بوون یانه‌ی خانمه پیره‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ كرد.
چوار مانگ به‌ر له ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 1982 پاولۆ رۆسی زیندانی جێهێشت، چونكه دادگه بڕیاریدا سزای زیندانیكردنی ئه‌و یاریزانه له سێ ساڵه‌وه بۆ دوو ساڵ كه‌م بكاته‌وه، دواتر ئینزۆ بیارزۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵیا بانگهێشتكردنی رۆسی راگه‌یاند و له‌به‌رده‌م مێدیاكان گوتی پاولۆ مێژووی ئیتاڵیا ده‌گۆڕێت، ئه‌م بڕیاره‌ش ئینزۆی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری رۆژنامه و هانده‌ران كرده‌وه و به شێت ناویان برد.
مۆندیالی 1982 ده‌ستیپێكرد و له قۆناخی یه‌كه‌مدا پاولۆ رۆسی هیچ گۆڵێكی نه‌كرد، به‌ڵام له چاره‌كی كۆتایی به‌رامبه‌ر بڕازیل هاتریكی كرد، له پێشكۆتاییشدا دوو گۆڵی له پۆڵه‌ندا كرد، له فایناڵیشدا گۆڵێكی له ئه‌ڵمانیا كرد و جامی جیهانی بۆ ئیتاڵیا برده‌وه، هه‌ر له‌و مۆندیاله به شه‌ش گۆڵ بووه گۆڵكار و به‌باشترین یاریزانی جامی جیهانی و ساڵی 1982 ده‌ستنیشانكرا.....