سێ شاندی دیكه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان دێنه هه‌ولێر
مه‌لا به‌ختیار: له‌گه‌ڵ پارتی به یه‌ك پاكێج ده‌چینه به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای هاتنی شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ هه‌ولێر، سێ لیستی دیكه‌ش شاندی خۆیان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز"، شاندی هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانێتییه‌كانی "سائیروون"ی موقته‌دا سه‌در، "نه‌سر"ی عه‌بادی و كولته سووننییه‌كان، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، سه‌ردانی ئه‌و شاندانه بۆ هه‌ولێر، بۆ گفتوگۆكردنه له باره‌ی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مان و دواجاریش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
دوێنێ شه‌ممه، 7ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، شاندی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تحیش ده‌ڵێت: "هاتووین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شانده هاوبه‌شه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان هێلی سووری‌یان له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك نییه و هێڵی سووریش له هیچ لایه‌نێك وه‌رناگرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مەلا بەختیار، لێپسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، له دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شانده‌كه، بە كوردستان24ی رایگەیاند، لەگەڵ پارتی بە پاكێجێكی ھاوبەش دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.
مەلا بەختیار گوتیشی: "لە كەركووك لە 93%ی دەنگەكان ژماردراونەتەوە و ھیچ گۆڕانكارییەك لە ئەنجامی دەنگەكانی رووی نەداوە كە پێشتر چەندین لایەن نیگەرانی خۆیان دەربڕی بوو لەوەی ساختەكاری كراوە".
ا. م