ئه‌نقه‌ره نێچیرڤان بارزانی بانگهێشت ده‌كات
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شداری رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی ئه‌ردوغان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا بكات.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی توركیا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام ده‌دات و، بۆ به‌شداریكردنه له رێوره‌سمی سوێندخواردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان, سه‌رۆك كۆماری توركیا, كه بڕیاره سبه‌ی ئێواره له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست كوردستان 24 گه‌یشتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ناوى نێچیرڤان بارزانی له ریزبه‌ندی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه خوێندراوه‌ته‌وه، كه بۆ به‌شداریكردن له‌و رێوره‌سمه‌دا خوێندراونه‌ته‌وه و، تێیدا ئه‌ردوغان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ پێنج ساڵی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سوێندی یاسایی ده‌خوات.
پێشتریش دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له 24ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆكی دووباره هه‌ڵبژێردراوی كۆماری توركیا كردبوو.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی نێچیرڤان بارزانییه بۆ توركیا له‌دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ساڵی رابردووی هه‌رێمی كوردستان.
H.B