سه‌رۆك بارزانى له ته‌ندرووستى ئه‌ياد عه‌للاوى ده‌پرسێته‌وه
هیوای تەندروستیيەكی باشی بۆخواست
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ياد عه‌للاوى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى و جێگرى سه‌رۆك كۆمار به هۆى تێكچوونى ته‌ندرووستييه‌وه گواسترايه‌وه نه‌خۆشخانه، سه‌رۆك بارزانى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له بارى ته‌ندرووستيى عهللاويى پرسييهوه.
سايتى فه‌رمى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، بڵاويكرده‌وه، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە (8ى تهمموز/ يۆليۆى 2018) سه‌رۆك مسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە تەندروستی ئەیاد عەللاوی جێگیری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی پرسی و هیوای تەندروستیيەكی باشی بۆخواست.
به گوێره‌ى هه‌واڵى سايته‌كه، له به‌رامبه‌ردا ئەیاد عەللاوی سوپاسی سەرۆك بارزانی كردووه بۆ ههواڵپرسينى ره‌وشى ته‌ندرووستى.