هاووڵاتییەك لە عەربەت بە چەقۆ كوژرا

پۆلیس: كەسێكی نزیكییەوە كوشتویەتی

K24 - سلێمانی

لەئەنجامی دەمەقاڵە و شەڕی نێوان دوو ئامۆزادا، كە بەڕەگەز خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن یەكێكیان بەچەقۆ كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە: "كوژراوەكە ناوی (ف، ئ، ی) لەدایكبوی ساڵی 1984 و پیشەی كاسبە و خەڵكی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانە، لەكەمپی ئاوارەكانی باریكەی عەربەت نێشتەجێبووە".

ئەوەش خراوەتەڕوو: "لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو زانیاری پێویست لە بەردەستە بۆ دەستگیركردنی بكوژەكە و هێزەكانی پۆلیسیش بەدوای بكوژەكەوەن بۆ دەستگیركردنی".

ھ.م