بۆنی بیرە نەوتەكان 9 كەسی رەوانەی نەخۆشخانە كرد

زۆربەیان منداڵن

K24 - دھۆك

مەسعود محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "بەهۆی ژەهراویبوون و بۆنی دوکەلی بیرە نەوتەکانی گوندی گرێی سەربە ناحیەی چەمانکێ، درەنگانی شەوی رابردوو 9 هاووڵاتی کە 7یان منداڵن تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی شاری دهۆك".

حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەراتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك، بە کوردستان24 گوت: "شەوی رابردوو بەهۆی تەنگەنەفەسی و کەم ئۆکسجینییەوە 7 منداڵ گەیەندرانە نەخۆشخانەی هیڤی منداڵانی شاری دهۆك، هەروەها دوو نەخۆشی دیكەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆك کراون".

 راشیگەیاند: "ئەو ھاووڵاتیانە باری تەندروستیان جێگیرە، بەڵام تائێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدان، ئەمرۆ رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە".

رەزیکی روونیكردەوە: "نیشانە سەرەتاییەکان ئەوە نیشاندەدەن کە بەهۆی ژەهراویبوون و پیسی دۆکەڵی بیرە نەوتەکانی ناوچەكە، ئەو هاووڵاتییانە باری تەندروستیان تێكچووە".

ھ.م

بۆنی بیرە نەوتەكان 9 كەسی رەوانەی نەخۆشخانە كرد
بۆنی بیرە نەوتەكان 9 كەسی رەوانەی نەخۆشخانە كرد