کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرمین كەوت

بۆ چارەسەری تەندروستی گەیەندرایە نەخۆشخانەی چۆمان

K24 - چۆمان

تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان رۆژھەڵات و باشووری كوردستان، لە نزیك دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان بەناوی ھیوا عەلی تەمەن 26 ساڵ بەرمین كەوت".

محەمەد جەبار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان بە کوردستان24ی راگەیاند: "شەو ئەو کۆڵبەرە کوردە گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان و رێوشوێنی پێویستی بۆ گیرایەبەر".

گوتیشی: "کۆڵبەرەکە قاچی راستی بەرمین كەوتووە و دوای ئەنجامدانی چارەسەری پێویست ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".

ئەمە لەكاتێكدایە دوای ئەوەی حكوومەتی ئێران بڕیاری قەدەخەكردنی كۆڵبەری دا، ئێستا كۆڵبەرانی رۆژھەڵاتی كوردستان، بە رێگای نایاسایی كار دەكەن و بۆ پەیداكردنی نان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە. زۆربەی ناوچە سنوورییەكانی نێوان رۆژھەڵات و باشووری كوردستان، جگە لە بوونی ھێزی پاسداران مینڕێژكراون.

ھ.م

کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرمین كەوت
کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرمین كەوت
کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرمین كەوت