كەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە
كەشوھەوای كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان، زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ پلەی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 42 پلە و لە سلێمانی 41 و لە كەركووكیش 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی چوارشەممە پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان زیاتر بەرزبێتەوە و لە ھەولێر و دھۆك بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 44 و لە سلێمانی 43 لە كەركووك 47 پلە دەبێت.

