کچێکی تەمەن 15 ساڵ خۆی خنكاند

پۆلیس لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

 K24 - سلێمانی

كچێكی تەمەن 15 ساڵ لە گەرماوی ماڵەكەیان لە ھەڵەبجه‌ى تازه‌ خۆی خنكاند، پۆلیسیش رایدەگەیەنێت، كە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "شەوی رابردوو 9 تەمووزی 2018 کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە گەرماوی ماڵی خۆیاندا بەپەت خۆی خنکاند".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە: "کچەکە ناوی (چ. ن. ع) دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە و لە گەرماوی ماڵی خۆیاندا بەپەت خۆی خنکاندووە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا".

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیس ئاماژە بەوەشكراوە: "لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەڵەبجەی تازەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامە".

ھ.م