شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌ستیپێكرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری گونده‌كانی سیده‌كان به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - سۆران:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به چڕی سنووری 10 گونده‌ی ناحیه‌ی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومان ده‌كات.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، سنووری گوندی (خه‌لیفان، كۆنه‌ر، شۆشنه، مه‌زرای شۆشنه، چیادیل، گه‌رووی كه‌وه‌رت، خواكوڕك، گه‌لی خواكوڕك، گه‌لی مغارێ، گه‌لی ره‌ش)، له سنووری برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن.
هاوكات شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سنووری گوندی چیادیل ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه، تۆپخانه‌كانی توركیا، به چڕی سنووری گونده‌كه تۆپباران ده‌كه‌ن.
وێڕای تۆپبارانه‌كه، 7 هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی و سه‌ربازی له ئاسمانه‌وه، شوێنی پێكدادانه‌كه له چیادیل بۆردومان ده‌كه‌ن، كه ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆست.
به هۆی بۆردومانه‌كه‌ش, ئاگر لە پووش و پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتووه‌تەوە.
ا. م