نێچيرڤان بارزانى: ئاماده‌ين بۆ هه‌ر هاوكارييهك سه‌قامگيرى بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه
ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له يان كۆبيش كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى هه‌ر چه‌شنه هاوكارييهكه بۆ گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ عێراق.
ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانى پێشوازيكرد له نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، یان كۆبیش.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، سايتى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و به‌تایبه‌تی گرژییه‌كانی باشووری عێراق كرا و كۆبیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ست به دیالۆگی جددی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن و به‌ده‌م داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه بچن، جه‌ختیشی له رۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌و گفتوگۆیانه و له به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانيش سايته‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، نێچیرڤان بارزانى به پێویستی زانی دادگای فیدراڵ بڕیاری خۆی له‌سه‌ر دوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بدات و په‌سه‌ندی بكات تا لایه‌نه سیاسییه‌كان زیاتر بپرژێنه سه‌ر گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
هه‌روه‌ها هاتووه: نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانى بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك پیشان دا تاكو سه‌قامگیری بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه و داواكاریی خۆپیشانده‌ران له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی حكوومه‌ت له ئێستا و داهاتوودا جێگیر بكرێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئ.ر