له مه‌خموور هێرش كرايه سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق
پۆليسى ئيتيحادى ته‌قه‌يان له بارهه‌ڵگرى هاووڵاتييه‌ك كرد
K24 – هه‌ولێر:
له سنوورى مه‌خموور هێزێكى پۆليسى ئيتيحادى ده‌ستڕێژى له گه‌ڵابه‌ى هاووڵاتييه‌كى مه‌ده‌نى كرد و به‌و هۆيه‌وه شوفێرى گه‌ڵابه‌كه گيانى له‌ده‌ستداوه، هاوكات ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش هێرشيان كرده سه‌ر يه‌كه‌يه‌كى سوپاى عێراق.
له‌و باره‌يه‌وه زريان شێخ وه‌سانى، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له سنووره‌كه تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، گه‌ڵابه‌كه له گوندى پيروسوان بووه و خاوه‌نه‌كه‌ى چووه هێناويه‌تييه‌وه و كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ى پۆليسى ئيتيحادى و ته‌قه‌يان لێكردووه و به‌و هۆيه‌وه گه‌ڵابه‌كه سووتاوه و شوفێره‌كه‌شى كه خاوه‌نى بووه، گيانى له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گوتيشى: ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش له سه‌ر رێگه‌ى نێوان باقرت و مه‌خموور هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر يه‌كه‌يه‌كى سوپاى عێراق.