وەزارەتی كارەبا لەبارەی كەمكردنەوەی كاتەكانی پێدانی كارەبا روونكردنەوە دەدات
"بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و داناغاز پڕۆژە دوا دەخرێت"
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیاربوو بەھۆی زیادكردنی بەرھەمھێنانی لە یەكێك لە وێستگەكان، كاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان كەمبكرێتەوە، بەڵام بە رەچاوكردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دواخرا.
وەزارەتی كارەبا لەو راگەیەندراوەدا ئاشكرای رایدەگەیەنێت: "ئاگاداری هاونیشتیمانیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ینه‌وه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه كه به‌هۆی پرۆسه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غازه‌وه له وێستگه‌ی (كۆرمۆری غازی) ماوه‌یه‌ك كاره‌بای نیشتیمانی كه‌مده‌بێته‌وه، بۆیه به پێویستی ده‌زانین هاووڵاتیان دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه به ره‌چاوكردنی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و زۆری خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با، وه‌زاره‌تی كاره‌با به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و كۆمپانیای دانا غاز پرۆسه‌كه‌ی دوا خست بۆ كاتێكی گونجاو كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌بێت له‌سه‌ر هاونیشتیمانیان".
لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە: "به ته‌واو بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد ده‌بێت و سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی هاووڵاتیان ده‌بێت".
ھ.م