ئه‌ياد عه‌للاوى: پهلامارهكهى هه‌ولێر خه‌وى شێواوى تيرۆريستانه
به زمانى كوردى ستايشى هه‌وڵه‌كانى پاراستنى هه‌رێمى كوردستانى له مه‌ترسى تيرۆر كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى عێراق، ئه‌ياد عه‌للاوى به زمانى كوردى ستايشى هه‌وڵه‌كانى پاراستنى هه‌رێمى كوردستانى له مه‌ترسى تيرۆر كردووه و رايگه‌ياندووه، ئه‌و په‌لاماره‌ى سه‌ر هه‌ولێر خه‌وى تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵى تيرۆريستانه.
ئه‌ياد عه‌للاوى له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، له چه‌ند جريوه‌يه‌كدا ستايشى هيمه‌تى ئاسايشى بۆ پاراستنى ئارامى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
عه‌للاوى نووسيويه‌تى: "ده‌ستخۆشى له برايانى سه‌ركرده‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ين، بۆ ريشه‌كێشكردنى ئه‌و ده‌رد و بيره توندڕه‌وانه و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى هه‌رێم".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "هه‌روه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هيمهتبهرزانهى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێم بهرزدهنرخێنين، له مامهڵكردنيان له‌گه‌ڵ تيرۆستان به خێراترين شێوه".
له جريوه‌يه‌كى ديكه‌دا عه‌للاوى باسى له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى هه‌ولێر كردووه و نووسيويه‌تى: "ئه‌و ده‌ستدرێژييه تاوانكارييهى هه‌ولێرى كرده ئامانج، خه‌وى تێكه‌ڵ و پهێكهڵ و شێواوى تيرۆرستانه، بۆ ته‌ڵخكردن و تێكدانى بارى ئه‌منى و سه‌قامگيرى هه‌رێم و ئه‌و شاره".
دوێنێ سێ چه‌كدارى تيرۆريست، به‌ر له ده‌ستپێكى ده‌وامى ره‌سمى هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى پارێزگاى هه‌ولێر و به هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه، فه‌رمانبه‌رێكى پارێزگا شه‌هيد و پۆليسێك و چوار كارمه‌ندى ئاسايش بريندار بوون و هێزه‌كانى ئاسايش توانيان هه‌ر سێ تيرۆريسته‌كه بكوژن.