لەوانەیە ئەمڕۆ چێڵسی بە گرێبەستێک هەمووان شۆک بکات
ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت
یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رۆبێرت گرینی گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند بگوازێتەوە ریزەکانی.
تۆڕی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ گرینی 38 ساڵان لە چێڵسی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی بەفەرمی بێبەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە بکات، کە رۆبێرت گرین وەرزی رابردوو لە ریزەکانی یانەی هەدەرسفێڵد تاونی ئینگلیزی یاریی دەکرد و پێشتریش یاریی بۆ یانەکانی وێستهام یونایتد و کویزن پارک رینجەرز و لیدز یونایتدیش کردووە و 12 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵاند ئەنجام داوە.
ئەگەر گرێبەستی گرین لە چێڵسی واژوو بکرێت، ئەوا دەبێتە شۆکێکی گەورە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، کە پێشبینی دەکرێت گرین بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەستەکەی لەگەڵ بلووز واژوو بکات.
ئەگەر رۆبێرت گرین بچێتە چێڵسی، لەوانەیە چوونی تیبۆ کۆرتوا لە چێڵسییەوە بەرەو ریال مەدرید ئاسان بێت، چونکە پێشتر میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردبوو تاکو چێڵسی شوێنگرەوەیەکی کۆرتوا نەدۆزێتەوە گڵۆپی سەوز بۆ ئەو گۆڵپارێزە بەلجیکییە هەڵناکات.