بوش بۆ بۆردومانكردنى باڵه‌خانه‌كانى عێراق قوتابيانى ئه‌مه‌ريكاى له خشته‌بردووه
ئه‌مه‌ريكا له رێى ههواڵگرييهوه هه‌زاران به‌ڵگه‌ى له باره‌ى باڵه‌خانه‌كانى عێراق ده‌ستكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى بۆردومانيان بكات
K24 – هه‌ولێر:
له پايزى 1990 له زانكۆيه‌كى واشنتن، ژماره‌يه‌ك قوتابى خوێندنى باڵا كۆكرانه‌وه و داوايان لێكرا زۆرترين زانيارى له باره‌ى كۆشك و باڵه‌خانه و كۆگا و مۆزه‌خانه و حه‌شارگه‌كانى سه‌رتاسه‌رى عێراق كۆبكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌مى جورج بوش‌دا بوو.
زانكۆ له خزمه‌تى شه‌ڕدا
ئه‌و قوتابيانه وا تێگهيهندران، كه مه‌به‌ستيان له كاره‌كه ئه‌رشيفكردنى كاره ههندهسييهكانى عێراق و پاراستنيانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه‌دا، سوپاى ئه‌مه‌ريكا له كه‌نداو نزيك ده‌كه‌وته‌وه و شه‌ڕى عێراق له ئان و ساتدا بوو.
قوتابييه‌كان دركيان به‌وه نه‌كرد، ئه‌و كاره‌ى ده‌يكه‌ن، ئه‌زموونێكى ههواڵگريانهى ئه‌مه‌ريكايه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له‌سه‌ر باڵه‌خانه و كۆشك و دامه‌زراوه عێراقييه‌كان.
سه‌ره‌نجام زانيارى كۆكراوه‌ى ئه‌و قوتابيانه بووه هۆى وێرانكردنى زياترى عێراق و خاپووركردنى زۆرترين باڵه‌خانه.
كاتێك شه‌ڕى كه‌نداو له كانوونى دووه‌مى 1991 ده‌ستيپێكرد، هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان زۆر به وردى ده‌يانتوانى مووشهكهكانيان ئاراسته‌ى په‌نجه‌ره‌ى باڵه‌خانه‌كان بكه‌ن. زۆر باش ده‌يانزانى په‌نجه‌ره‌كان كه‌وتوونه‌ته كوێوه و قوتابييهكانى ئه‌ندازه‌ى بيناسازى كارئاسانييهكى زۆريان بۆ به ئامانجگرتنى ئه‌و باڵه‌خانانه كردبوو.
سايتى ده‌يلى بێست ورده‌كارى ئه‌و ئۆپراسيۆنه ههواڵگرييهى ئه‌مه‌ريكاى بڵاوكردووه‌ته‌وه.

يه‌كێك له خانه‌نشينه هه‌واڵگرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به شێوه‌يه‌كى نا ره‌سمى باسى له‌و پرۆسه‌يه كردووه و ئاماده نه‌بووه ناوى بهێنرێت.
ئه‌و پياوه ده‌ڵێت: پێش ده‌ستپێكردنى شه‌ڕ فه‌رمانگه هه‌واڵگرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵيان ده‌دا زۆرترين زانيارى له باره‌ى دامه‌زراوه و باڵه‌خانه عێراقييه‌كان كۆبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وان ده‌يانويست ورده‌كارى هه‌موو شوێنه‌كان و شێوازى ژووره‌كان و په‌نجه‌ره و ههورهبانهكان بزانن. ئه‌مانه زانيارى بێ كه‌ڵك نه‌بوون و هه‌موويان بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى سوودى خۆيان هه‌بوو.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و قوتابيانه‌ى خوێندنى باڵا هاوكارێكى سه‌ره‌كى بوون بۆ ئه‌وه‌ى مووشه‌كه زيره‌كه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و زانيارى مانگه ده‌ستكرده‌كان ببنه سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى زانيارى سه‌ربازى و له رێگه‌يانه‌وه زۆر به وردى سه‌رجه‌م ئامانجه‌كان بپێكرێن.
گرنگى توێژينه‌وه‌كان له‌و قۆناغه‌دا، كه هێشتا ته‌كنۆلۆژياى ژماره‌يى نه‌هاتبووه ئاراوه، بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له راده‌به‌ده‌ر بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته توێژينه‌وه‌كان پشتيان به وێنه و هێلكارى ئه‌ندازه‌يى و داتاى نووسراو ده‌به‌ست. هاوكات تيمه لێكۆڵه‌ره‌كه پێويستيان به‌وه هه‌بوو سه‌ردانى ئه‌و كۆمپانيا ئه‌وروپاييانه بكه‌ن، كه باڵهخانهيان له عێراق بنياتنابوو بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى هێلكارى باڵهخانهكانيان ده‌ستبكه‌وێت. هه‌موو شتێك له باره‌ى عێراقه‌وه كۆدهكرايهوه و هه‌رچى له عێراق هه‌بوو، پێويست بوو لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت.
كۆنگره‌يه‌كى ساخته
يه‌كێك له‌و ستراتيژانهى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا گرتييه به‌ر، به‌ڕێوه‌بردنى كۆنگره‌ى ساخته بوو له باره‌ى ديزاينه ئهندازهييهكانى بيناسازى بوو، بۆ نموونه ديزاينهكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئينجا هه‌واڵگرى كه‌سانى خۆى به ناوى وه‌همى و له رێگه‌ى كۆمپانياى وههمييهوه ده‌نارده ئه‌و كۆنگرانه به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى و پهيوهنديگرتن به نه‌يارانى وڵاتانه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى گارديانى به‌ريتانى له 2017 بڵاويكردووه‌ته‌وه.
له رۆژنامه‌كه‌دا دانيال گۆڵدن، رۆژنامه‌نووسى ناودار، باسى له‌وه كردووه، هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ريكا مليۆنان دۆلارى له كۆنگره زانستييه‌كان له سه‌رتاسه‌رى جيهان خه‌رج كردووه، ئه‌و كۆنگرانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووه، كه بتوانرێت تێياندا په‌يوه‌ندى به نه‌يارانى وڵاتانه‌وه بگيرێت و كارى هه‌واڵگرى له پهناياندا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ى زانستيى ساخته ئه‌نجامبدرێت، تيمى ئه‌كاديمى ساخته‌ش درووست ده‌كرێت و كارى ههواڵگرييان له ژێر په‌رده‌ى توێژينه‌وه‌ى زانستى پێ ده‌سپێردرێت.
گۆڵدن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له 1959 ئه‌نتۆنى زايكۆفسكى، له گۆڤارى ناوخۆيى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا تاكتيكێكى له ژێر ناوى (ئيستغلالى زانكۆ) به‌رهه‌مهێنابوو.

هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك به هه‌ڵكه‌وت نييه
ئه‌مه‌ش ماناى وايه ئيستغلالكردنى زانكۆ و مامۆستاى زانكۆ و ته‌نانه‌ت به‌شه جياوازه‌كانى و توێژينه‌وه و گه‌شته‌كانيان به هه‌ڵكه‌وت نييه.
زايكۆفسكى له‌و بڕوايه‌دايه، هه‌واڵگرى ناوه‌ندى پێويسته كرێگرته‌ى داهێنه‌رى هه‌بێت و له گۆڤاره ئابوورى و بازرگانييه‌كان كار بكات و له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رچاوه‌ى زانيارى. ئه‌مه‌ش له پێناو كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى نه‌ك ته‌نيا له توێى نووسراوه‌كاندا به‌ڵكو له نهۆمه‌كانى بينا جياوازهكان و ده‌ستكه‌وتى نه‌خشه‌ى دامه‌زراوه‌كان.
سه‌باره‌ت به خوێندنى ئهندازهكارى عێراقيش، سه‌رچاوه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته هيچ كه‌سێك نهيدهزانى چى ده‌گوزه‌رێت. ئه‌وان به چڕى سه‌رقاڵى كاره‌كانيان بوون.
قوتابييه‌كان بڕوايان به‌وه هه‌بوو، ئه‌و كاره‌ى ده‌يكه‌ن بۆ زانينى به‌هاى رۆشنبيرى و كلتوورى بينا و دامه‌زراوه ئهندازهييهكانى عێراقه. ئه‌و هه‌وڵه‌ى قوتابييه‌كان له دۆخى نزيك له شه‌ڕدا بوو. هه‌وڵه‌كه خرايه ئه‌و بۆتهيهوه كه ئه‌وانه چالاكى مه‌ده‌نين و هه‌وڵه‌كانيان دژى شه‌ڕه و نايانه‌وێت باڵه‌خانه كلتوورييهكانى عێراق دابڕمێن به هۆى شه‌ڕه‌وه و ئامانجيان ته‌نيا ئه‌وه‌يه بزانن به‌هاى كلتوورى و رۆشنبيرى و شوێنه‌وارى باڵه‌خانه‌كانى عێراق چييه. ئه‌گه‌ر سوپاى ئه‌مه‌ريكا بۆردومانيان بكات ئه‌وا ده‌بێته په‌ڵه‌ى شوورهيى بۆى.
پرسيارى گرنگ ئه‌وه‌يه، ئايا ئه‌و قوتابيانه له‌و قۆناغه‌ى كارهكهياندا دركيان به‌وه كردبوو، كه چهواشهكراوون؟ ئايا دواتر بينيان كه ئه‌و بينا و كۆشكانهى ئه‌وان هێلكارى ئهندازهييان بۆ كردبوو، له‌گه‌ڵ زه‌وى ته‌ختكران، پێيان وابوو ئه‌وه ته‌نيا رێككهوتێكه؟ يان هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وان بوون؟
په‌يوه‌ندى نێوان ئهندازيارى بيناسازى و كارى سيخوڕى
له كتێبى (Oblique Drawing)ى مێژوونووس ماسيمو سكولارى چيرۆكى فلۆره‌نسا له 1529 ده‌گێڕێته‌وه. كه ئه‌ندازيارێكى بليمه‌ت به پاساوى به‌هێزكردنى سيستمى به‌رگرى شاره‌كه خه‌ريكى لێكۆڵينه‌وه بوو بۆ زانينى سيستمى بيناسازى شاره‌كه و قه‌ڵاكانى كه دواتر ئه‌و نه‌خشانه‌ى به‌كارهێنران بۆ ئه‌وه‌ى پلانێكى وردى سه‌ربازى بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كه دابنرێت و به خێرايى شاره‌كه بكه‌وێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانهنشينهى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا له چاوپێكه‌وتنى دووهميدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه‌كه، خۆى له‌و باسه دزيوه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، كه بير‌ى نايه‌ت باسى كام بابه‌تى كردووه و هيچ شتێكى له‌و بابه‌ته‌ى بير نييه. ئه‌وه‌شى وتووه: ره‌نگه به هه‌ڵه شتێكم وتبێ و خۆتان ئه‌زانن من به ته‌مه‌ندا چوومه و ره‌نگه هه‌ندێك شتم وتبێت كه پێويست نه‌بوونه يان به هه‌ڵه باسم كردبن.
رۆژنامه‌نووسه‌كه به گوێره‌ى ياساى ئازادى زانيارى داواكارييه‌كى بۆ هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى ئه‌و شانده‌ى توێژينه‌وه به‌رز كردووه‌ته‌وه و دواى حه‌وت مانگ له چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى هه‌واڵگرى ئه‌وه بووه: ئێمه ناتوانين نكۆڵى يان جه‌خت له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونى ئه‌و تۆمارانه بكه‌ينه‌وه. ره‌نگه هێشتا ئه‌و بابه‌تانه نهێنى بن.

ده‌نگۆكان
به‌ڕێوبه‌رى بيناسازى پێشووى كۆمپانياى ئه‌ڵمانى هه‌ڵوه‌شاوه (Boswau & Knauer) كه له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو حه‌شارگه‌ى بۆ سه‌دام حوسێن درووستكردووه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له باره‌ى شه‌ڕى دووه‌مى كه‌نداو، دانى به‌وه‌دا ناوه كه له 1991 هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا لێى نزيك بوونه‌ته‌وه و داوايان لێكردووه به‌ڵگه‌نامه و ديزاينى حه‌شارگه‌كانى سه‌داميان راده‌ست بكات.
هه‌روه‌ها كۆمپانياكانى (Yugoimport وEnergoprojekt) يوگسلافى هه‌مان داوايان لێكرابوو و ده‌گوترێت ئه‌وان به‌ده‌م داواكارى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكاوه چوونه و هێلكارى چه‌ند حه‌شارگه و باڵه‌خانه‌يه‌كى عێراقيان راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا كردووه.
كريستۆڤه‌ر ديكى، نووسه‌ر له سايتى ده‌يلى بێست له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى نيوزويكى ئه‌مه‌ريكى له 2003 رايگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا فشارێكى زۆرى خسته سه‌ر به‌لگراد بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى كۆمه‌ڵگه و حه‌شارگه‌كانى عێراقى له ژێر زه‌وى راده‌ست بكات. به‌ڵام روون نييه ئايا به‌لگراد چووه ژێر بارى ئه‌و داوايه‌ى ئه‌مه‌ريكا يان نا.
كۆمپانياى (Miastoprojekt) پۆڵهنديش كه له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، نه‌خشه‌ى هه‌موو به‌غدايان كێشابوو، له گه‌ڕانه‌وه‌يان ژماره‌يه‌ك له ئهندازيارهكانى رايانكرد بۆ ئه‌مه‌ريكا له برى ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان و له‌و باره‌يه‌وه مێژوونووس لوكاش ستانيك كه توێژه‌رى كاره‌كانى ئه‌و كۆمپانيايه بووه له عێراق و دواتر له زانكۆى مانچسته‌ر گيرساوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌ندازيارێكى په‌نابه‌رى پۆڵه‌ندى ديزاينى به‌شى ناوه‌وه‌ى حه‌شارگه‌كانى سه‌دام حوسێنى كردبوو، ره‌نگه بووبێته سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ بۆ هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا.
هه‌واڵگرى مرۆيى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا له راپۆرتێكدا كه ئاراسته‌ى كۆنگرێسى كردبوو، له نيسانى 1992 دانى به‌وه‌دا نابوو، كه زۆرێك له زانيارييه‌كانيان له باره‌ى دامه‌زراوه و بينا و كۆشك و حه‌شارگه‌كانى عێراقه‌وه، له رێى هه‌واڵگرى مرۆيى به‌ده‌ستگه‌يشتووه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه بۆردومان كراوون.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: سه‌ره‌ڕاى ده‌ستنووس و نه‌خشه و هێلكارى ئه‌ندازه‌يى سه‌رچاوه ههواڵگرييه مرۆييه‌كان هێلكارى ورديان له باره‌ى شوێنه‌كانه‌وه خستووه‌ته به‌ر ده‌ست به جۆرێك كه له‌سه‌ر نه‌خشه و وێنه‌كان بتوانرێت به وردى ده‌ستنيشان بكرێن و دواتريش ئه‌و شوێنانه بۆردومان كران.
پۆڵه‌ندا يه‌كێكيش بوو له‌و وڵاتانه‌ى به‌شدارى له شه‌ڕه‌كه كرد، دژى عێراق، ئه‌مه‌ش ده‌ريده‌خات كه ئه‌و وڵاته سوودى له نه‌خشه و ديزاينهكان وه‌رگرتووه و پێشكه‌شى ئه‌مه‌ريكاى كردوون.
به‌ڵگه‌ى ديكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ن، له 1990 ئه‌مه‌ريكا په‌ناى بۆ پۆڵه‌ندا برد بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى بكات له رزگاركردنى شه‌ش سيخوڕى كه له عێراق ده‌ستگيركرابوون.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست له باره‌ى ئه‌و پرۆسهيهوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه بهكرێگيراوه پۆڵهندييهكان له‌و زانياريانهيان كۆڵييه‌وه كه له كۆمپانيا پۆڵهندييهكان ده‌ستيان كه‌وتبوو سه‌باره‌ت به حه‌شارگه و نه‌خشه و هێلكارى كۆشك و باڵه‌خانه و دامه‌زراوه‌كانى عێراق و ته‌نانه‌ت نه‌خشه‌ى به‌غداش.
نه‌ك ته‌نيا پۆڵهندييهكان، به‌ڵكو سويسرييهكانيش له پايزى 1990دا هه‌وڵيان دا هه‌موو ئه‌و نه‌خشه و ديزايانهيان ده‌ست بكه‌وێت كه كۆمپانياى (Cepas Plan AG) له بهردهستيدا بوون و له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن‌دا زياتر له 100 دامه‌زراوه و باڵهخانهيان له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا درووستكردبوو. گومانده‌كرا يه‌كێك له حه‌شارگه گه‌وره‌كان له لايه‌ن سه‌دامه‌وه به‌كاربهێنرێت بۆ خۆ حه‌شاردان و سويسرييهكان سه‌رجه‌م ئه‌و بهڵگانهيان وه‌ك نيازپاكييهك بۆ به‌شدارى له شه‌ڕى دژ به سه‌دام حوسێن خسته به‌ر ده‌ستى ئه‌مه‌ريكا و هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ش به سوود بوون بۆ ئاراسته‌كردنى مووشه‌كه كرووزهكانى ئه‌مه‌ريكا.
كاتێك له 1979 سه‌دام حوسێن گه‌يشته ده‌سه‌ڵات بڕياريدا شارێكى نوێ له به‌غدا به ناوى به‌غداى نوێ بنياتبنێت و جياواز له سه‌رۆكه‌كانى پێش خۆى ئاماژه بێت بۆ سه‌رده‌مێكى نوێ. بۆيه سه‌دام په‌ناى برده به‌ر كۆمپانياكانى ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات. له‌وانه كۆمپانياى (Miastoprojekt) بۆ بيناسازى.
.jpg)
ئه‌ندازيار ره‌فعه‌ت چادرچى
چادرچى ئه‌ندازيارێكى جێى بايه‌خى سه‌دام بوو. ئه‌و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بێزار بوو له به‌عس به‌ڵام له به‌غداى نوێ به شێنه‌يى كارى ده‌كرد. وێنه و نه‌خشه‌ى نوێى ده‌كێشا. سه‌دان به‌ڵگه و نه‌خشه و ديزاينى كێشابوو. له 1983 خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى رايانكرد بۆ ئه‌مه‌ريكا.
چادرچى له زانكۆى هارڤه‌رد وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى ئينسكلۆپيدياى گرنگ بوو سه‌باره‌ت به ئه‌زموونى سه‌دام حوسێن و هه‌موو كه‌سێك دهيتوانى له رێى چادرچييهوه زانيارى له باره‌ى دامه‌زراوه و بيناكانى عێراق به‌ده‌ست بگات.
چادرچى له 2016 پيشانگه‌يه‌كى كرده‌وه به ناونيشانى (هه‌موو بيناكان له به‌غدا) و ئه‌و ناونيشانهش ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كه هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا له پشت ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ى بووه.
قوتابييه ئه‌مه‌ريكييه‌كان هه‌ر زوو ده‌ستيان به چادرچى راگهيشت و به كرده‌وه چادرچى بووه سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى زانيارى بۆيان.
به راى شاره‌زايان، ره‌نگه چادرچى دركى به‌وه نه‌كردبێت كه بووه‌ته ئامرازێك به ده‌ست هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكاوه و به‌كارهێنرابێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له باره‌ى باڵه‌خانه‌كانى عێراق.
له 2017دا سه‌نته‌رى به‌ڵگه‌نامه‌يى ئاغا خان له په‌يمانگه‌ى ماساچوستسى ئه‌مه‌ريكى بۆ ته‌كنۆلۆژيا ئه‌رشيفى ئهندازيارى تايبه‌ت به چادرچى ده‌ستكه‌وت و بڵاويكرده‌وه كه زياتر له 100 هه‌زار وێنه‌ى ئهندازيارى تايبه‌ت به چادرچى بوو، به درێژايى 60 ساڵ له لايه‌ن چادرچى و باوكييه‌وه (كامل) گيرابوون. كه زۆربه‌يان پيشانده‌رى ژيانى ئاسايى عێراق بوون له سه‌ده‌ى بيسته‌مدا.
شارۆن سميس، به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌ره‌كه له باره‌ى كاره‌كانى چادرچييهوه باسى له‌وه كرد، زۆرينه‌ى وێنه و ده‌ستنووس و هێلكارييه ئهندازهييهكانى عێراق له ده‌يه‌ى هه‌شتاكاندا له ده‌ره‌وه‌ى عێراقن.
له ماڵى چادرچى له له‌نده‌ن و له خانه‌ى دامه‌زراوه‌ى عه‌ره‌بى بۆ وێنه له به‌يروت زۆرێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه ههڵگيراوون.
چادرچى، نه‌خشه‌ى هيچ حه‌شارگه و دامه‌زراوه‌يه‌كى عه‌سكه‌رى عێراقى نه‌كێشاوه. به‌ڵام ئاغا خان له 1999ه‌وه سايتێكى به ناوى (Archnet) كردووه‌ته‌وه و له‌و سايتهدا هه‌زاران هێلكارى و نه‌خشه و وێنه‌ى باڵه‌خانه‌كانى وڵاتانى ئيسلامى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له ئهيلوولى 2012 شارون رايگه‌ياند، پسپۆرى داتاكانى هێزى ئاسمانى ئه‌مه‌ريكا په‌يوه‌ندى پێوه كردووم بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى بده‌م، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه و وێنه و نه‌خشه و هێلكارييهكانى سايته‌كه داوانلۆد بكات.
به‌ڵام كاتێك شارون ئه‌و داواكارييه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه، شاره‌زا ئه‌مه‌ريكييه‌كه رايگه‌ياندووه، ئه‌و پێويستى ته‌نيا به نه‌خشه و ديزاينى ئێرانه، به‌ڵام دووباره شارون ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و رووداوه ده‌ريده‌خات، ئه‌مه‌ريكا هێشتا سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارييه له باره‌ى سيستمى بيناسازى وڵاتانى ناوچه‌كه و شێوازى بيناكان و ئاشكراكردنى حه‌شارگه نهێنييه‌كانى چه‌ك و كه‌رسته سه‌ربازييه‌كان.
عربى پۆست
ئ.ر