ئێریکسۆن دەبێتە راهێنەری عێراق
لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گەیشتە رێککەوتن
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ سڤین گۆران ئێریکسۆنی راهێنەری سویدی گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی وەکو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق دەستبەکار بێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی رایگەیاندووە، لێژنەی دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی عێراق لە تورکیا لەگەڵ سڤێن گۆران ئێریکسنۆن گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەو راهێنەرە سویدییە لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی رازی بووە، کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەریەکە لە شەرار حەیدەر و فالح موسا و غالب زاملی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەکە دەستنیشان بکەن.
ئێریکسۆن پێشتر لە ساڵانی 2001 تاکو 2006 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگڵاندی کردووە و لە مۆندیالی 2006 هەڵبژاردەکەی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی، دواتریش راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی و لسیەتەر سیتی ئینگلیزی و هەڵبژاردەکانی کۆتدیڤوار و مەکسیکی کردووە، عێراقیش ئێستا لە ریزبەندی هەشتا و نۆیەمینی فیفا دێت و سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا دەکات و یەکەم یاریی بەرامبەر ڤێتنام دەبێت.