به ڤیدیۆ.. ئۆنای ئێمری له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو
ئا‌نتۆنیۆ ئادانی گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید ئارسێناڵی تووشی شۆك كرد
له به‌رده‌وامی یارییه دۆستانه‌كان له جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان، یانه‌كانی ئارسێناڵ و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له سه‌نگاپووره رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی یاسایی یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك یه‌كسان بوون په‌نایان بۆ لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان برد و ئاتلێتیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی و ئارسێناڵی ئینگلیزی له جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نگاپووره به‌یه‌ك گه‌یشتن و ده‌ستپێكی ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری نوێی تۆپهاوێژهكانیش له جامی نێوده‌وڵه‌تی به شكست ده‌ستیپێكرد.
تا دره‌نگانێكی نیوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ردوولا له هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، تا ئه‌و كاته‌ی یارییه‌كه گه‌یشته خوله‌كی41 و ئانخێل كۆریا تۆپێكی به‌رزی ره‌وانه‌كرد و لوسیانۆ ڤیێتۆی ئارجێنتینیش به لێدانێكی سه‌ری به‌هێز تۆڕی گۆڵی ئارسێناڵی هه‌ژاند.
وه‌ڵامی ئارسێناڵ دره‌نگ نه‌كه‌وت و ئه‌نجامه‌كه‌ی دوای كه‌متر له دوو خولهك له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م له‌رێی ئێمیل سیمزی لاو هاوتا كرده‌وه، كه به 16 ساڵ بچووكترین یاریزانی یارییه‌كه بوو.
هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی یارییه‌كه به‌رده‌وام بوو به‌ڵام ئامانجه‌كه‌یان نه‌پێكا و كاتی یاسایی یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
مه‌سعود ئۆزیل دوای وازھێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بینه‌ری یارییه‌كه بوو، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش هه‌ردوولا په‌نایان بۆ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه برد.
ئا‌نتۆنیۆ ئادانی گۆڵپارێزی نوێی رۆخێ بلانكۆس سێ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له مێختاریان و جۆزێپ ویلۆك و ئێدوارد نكێتیای گه‌ڕانده‌وه، ئادان هه‌ر خۆی دوا لێدانی جێبه‌جێ كرد و سه‌ركه‌وتنی بۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید یه‌كلایی كرده‌وه.
بڕیاره ئاتلێتیكۆ مه‌درید له دووه‌م یاریی جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان یاری بكات و ئارسێناڵیش رۆژی شه‌ممه رووبه‌ڕووی یانه پاریسیه‌كه ده‌بێته‌وه.
.jpg)