توركيا بۆ رێگرتن له هێرشى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئيدلب به هه‌موو مه‌رجێكى رووسيا رازييه
پرسيارێك دێته پێشه‌وه، بۆ ره‌وشى ئيدلب چى بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
به ناونيشانى "سه‌رنجێك له باره‌ى باكووره‌وه"، شاره‌زاى رووسى، ئه‌ندريه ئونتيكۆڤه، وتارێكى له رۆژنامه‌ى (ئيزڤستيا)، سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئيدلب، په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و توركيا و ستراتيژى يهكخستنهوهى سووريا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى جوڵانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له دژى گرووپ و ميليشياكان له ئيدلب، پرسيارێك دێته پێشه‌وه، بۆ ره‌وشى ئيدلب چى بكرێت و كاردانه‌وه‌كانى توركيا چۆن ده‌بن.
رووسيا له‌و نێوه‌دا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى گه‌وره. به هۆى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركيا و تێكگيرانى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له ئيدلب.
توركيا هه‌وڵى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئيدلبدا ده‌دات. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردوو، هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر كورده‌كان له عه‌فرين ده‌ستپێكرد.
گردبوونه‌وه‌ى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ناوچه نيمچه ئارامه‌كان، مه‌ترسى بۆ سه‌ر تێكچوونى هاوسه‌نگى هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى نێوان رووسيا و توركيا درووستكردووه.
ئاماژه هه‌ن، كه لايه‌نه‌كان ده‌يانه‌وێت قه‌يرانى ئيدلب به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى توانرا به ئاشتيانه خه‌ڵكى شارۆچكه‌كانى فوعا و كفرياى شيعه نشين بگوازرێنه‌وه، كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك بوو له ژێر گه‌مارۆدا بوون.
ميدياى عه‌ره‌بى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كفريا و فوعا نهدههاتهدى ئه‌گه‌ر توركيا و رووسيا رۆڵيان تێدا نهگێڕايه.
له نوێترين پێشهاتدا، ميدياى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره كاغه‌زى سپى بۆ مۆسكۆ ناردووه له پێناو چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى ئيدلب به جۆرێك كه له ژێر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى توركيا ده‌رنه‌چێت.
نهخشهكهى توركيا به‌م جۆره‌يه و بڕياره كۆنگره‌يه‌كى گشتى به‌رهه‌ڵستكاران له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت. توركيا داواى له ميليشيا توندڕه‌وه‌كانيش كردووه له‌و كۆنگره‌يه به‌شدارى بكه‌ن بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها داواشى لێكردوون، چه‌كه قورس و مامناوهندييهكانيان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركياوه. سوپايه‌كى نيشتيمانى بۆ گرووپه ميليشياييهكان درووست بكرێت. توركيا ده‌سته‌به‌رى ژيان و سه‌لامه‌تى ئاوايى و شارۆچكه‌كان له ناوچه نيمچه ئارامه‌كان بكات. له به‌رامبه‌ريشدا رووسيا زه‌مانه‌تى ئه‌وه بكات، سووريا هێرش نه‌كاته سه‌ر ئيدلب.
ئ.ر