بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت سیستانی پاڵ به لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌نێت
گوتاره‌كه‌ی سیستانی هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكه، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستیان به دانوستانی پێكهێنانی حكوومه‌ت كردۆته‌وه، كه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ماوه‌ی 3 هه‌فته بوو په‌كیان كه‌وتبوو.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كانیش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ته‌نیا دوای تێپه‌ڕبوونی رۆژێك له گوتاره‌كه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان هاتوون، كه داوای هه‌رچی زوو پێكهێنانی حكوومه‌ت و جێبه‌جێكردنی داواكانی خۆپیشانده‌رانی كردبوو.
له‌مباره‌شه‌وه، عه‌بدوڵڵا زه‌یدی، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكار له ره‌وتی حیكمه‌ی سه‌ر به عه‌ممار حه‌كیم رایگه‌یاند، "گوتاره‌كه‌ی سیستانی پاڵنه‌رێكی نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی كوتله سیاسییه عێراقییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانوستانه‌كان و خێراكردنی ئه‌و دانوستانانه له‌پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی نویی عێراقی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی دانوستانكاری ره‌وتی حیكمه گوتی: "ناكرێت دانوستانه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دوابخرێن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه بڕیاره به‌م نزیكانه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كجاری رابگه‌یه‌ندرێن و په‌سه‌ند بكرێن".
دوێنێ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له گوتاری هه‌ینیدا، كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه له شاری كه‌ربه‌لا پێشكه‌شكرا، داوای له لاسهنه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن، هه‌روه‌ها داواشی له حه‌یده‌ری عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد، به‌زووترین كات داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و ده‌رفه‌تی كار بۆ كه‌سانی بێكار بكاته‌وه.
H.B