ئێران تواناكانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته‌ڕوو
سوپای پاسداران: چۆن هه‌ره‌شه‌مان لێ بكرێت به‌هه‌مان شێوه و‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، تاران ده‌توانێت گه‌رووی هورمز دابخات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئاسایشی ده‌روازه ئاوییه‌كان له ناوچه‌كه درووست بكات.
له‌مباره‌یه‌وه یهدهڵڵا جوانی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران بۆ كاروباری سیاسی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ ئێران ده‌توانێت گه‌رووی هورمز دابخات؟ دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ویستی بهڵتهجییهكانی له‌دژی ئێمه به‌كاربهێنێت، شتێكی زۆر ئاساییه كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانیش هه‌موو تواناكانی خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بخاته گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بكات، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ره‌شه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان كرد، ئێمه‌ش هه‌ره‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ین".
جوانی جه‌ختی كرده‌وه، دۆخ و هه‌ڵكه‌وتی جیۆگرافیای سیاسی ئێران و بوونی پێگه هه‌ستیاره‌كه‌ی له ناوچه‌كه زامنی ئاسایشی ده‌روازه ئاوییه‌كانه، له‌وانه‌ش ده‌ریای سوور.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ریای سوور ناكه‌وێته سه‌ر سنووره‌كانی ئێران، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته رۆژئاوای عه‌ره‌بستانی سعوودیه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه به‌شێكی گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب له باشووری ئه‌و ده‌ریایه ده‌كه‌وێته سنووری ئاوه‌كانی یه‌مه‌ن و حووسیه شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ر له چه‌ند رۆژێك چه‌كدارانی حووسی له‌و ناوچه‌یه هێرشی سه‌ر دوو كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌یان كردبوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی گرژی زیاتر له ناوچه‌كه بێته ئاراوه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئاسایشی گه‌روو و ده‌روازه‌ی ئاوییه‌كان له ناوچه‌كه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری خواستی سیسته‌می سیاسی له ئێران، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێ بكات كه هه‌نارده نهوتییهكانمان راده‌گرێت، با چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی هاوشێوه‌مان لێ بكات".
ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی سوپای پاسداران دوای ئه‌وه هاتوون، كه به‌مدواییانه ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌كات، كه نه‌وتی ئێران ده‌كڕێن.
H.B