ئه‌م فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه مه‌ترسی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
ستراتیژیه‌تی شه‌ڕ ده‌گۆڕێت و تیرۆریستانیش سوودی لێوه‌رده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
له ساڵی 2015، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر یوتیوب به ناوونیشانی "چه‌كی فڕیو" بڵاوكرایه‌وه، كه چه‌كێكی نیمچه ئۆتۆماتیك بوو و له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی فڕۆكه‌وان به‌سترابوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تیش ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی فیدرالی (FAA).
به گوێره‌ی وێبسایتی "New Atlas"، هۆكاری ئه‌و نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت خۆی ئه‌و درۆنه چه‌كداره درووست بكات و ته‌نها په‌یوه‌ندی به كاته‌وه هه‌یه، به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته پێشتر ئه‌وه‌ش روویداوه.
كۆمپانیای Duke Robotics ئاشكرای ده‌كات، درۆنێكی تایبه‌تییان درووستكردووه به‌ناوی TAKID، كه چه‌ند په‌روانه‌یه‌كی پێوه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه بتوانێت چه‌كی جیاواز و نیمچه ئۆتۆماتیك هه‌ڵبگرێت و بته‌قێنێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی نارنجۆك و بۆمبی ده‌ستی.
.jpg)
رازیل ئه‌توار، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "له هه‌ندێك حاڵه‌تدا فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان پێویستییان به‌وه‌یه چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌یه‌ك بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی وشكانی بۆ ئه‌و ئه‌ركه ره‌وانه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه گیانی مرۆڤه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و درۆنه چه‌كدارانه بژارده‌یه‌كی باشتر ده‌خاته به‌رده‌ستی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی زیانه گیانییه‌كان له‌ریزی سه‌ربازان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیش له ناوچه‌كانی ململانێ.
پێشخستنی TAKID، وه‌ك درۆنێكی چه‌كهه‌ڵگر، چه‌ند ساڵێكی ویستووه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئێستا كه هه‌یه، دوای درووستكردنی نموونه‌ی یه‌كه‌م، ئیستا په‌ره‌ی زیاتری پێدراوه، به‌جۆرێك ده‌توانێت له كاتی ته‌قه‌كردندا هاوسه‌نگی خۆی رابگرێت.
.jpg)
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه، ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، درۆنه‌كه ئێستا ده‌توانێت چه‌ند چه‌كێكی جیاواز، تا 10 كیلۆ گرام هه‌ڵبگرێت و له دووره‌وه‌ش كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی بیرۆكه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه مرۆییه‌كان له رێگه‌ی ئه‌و درۆنه‌وه كارێكی ئه‌رێنییه، به‌ڵام فڕینی درۆن به چه‌كه‌وه دیمه‌نێكی پڕ له مه‌ترسی ده‌بێت و ده‌كرێت بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستیش به‌كاربهێنرێت.
تا ئێستاش كۆمپانیای Duke Robotics، به دوای وه‌به‌رهێنه‌راندا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی سنووری كاره‌كه‌ی فروانتر و به‌رهه‌می زیاتر بكات، به‌ڵام راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سوپای ئیسرائیل به نیازه ژماره‌یه‌كی نادیاری ئه‌و درۆنانه بكرێت، هه‌رچی كۆمپانیاكهشه ئێستا نموونه‌كانی درۆنه‌كه، له‌ناو سوپای ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كات.
ا. م