ژنێك بووه هۆی راگرتنی 200 گه‌شتی فڕۆكه‌وانی
60 كه‌سیش راگیران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، ناسنامه‌ی ژنێكی ده‌ستنیشان كرد، كه بووه هۆی درووستبووی بارگرژی ئه‌منی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی میونخ، به‌ڵام پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه، كه ژنه‌كه هیچ شتێكی به مه‌به‌ست نه‌كردووه.
گوته‌بێژێك به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی میونخی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، وێستگه‌ی ژماره‌ی 2ی فڕۆكه‌خانه داخرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنێك پێشێلی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كردووه و به نائاسایی چووه‌ته شوێنه‌كه.
وه‌ك ئه‌و گوته‌بێژه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، گه‌ڕان به داوی ژنه‌كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواتر پشكنینیان بۆ شوێنه‌كه ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی لێی دڵنیاببنه‌وه هیچ شتێكی گوماناوی له شوێنه‌كه به جێنه‌ماوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی راگرتنی 200 گه‌شتی ئاسمانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه و راگرتنی نزیكه‌ی 60 كه‌س.
پۆلیس بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌یان دیاریكردووه و ده‌زانن گه‌یشتووه‌ته كوێ، سه‌ره‌تاش ئه‌و گه‌شتیاره به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی پشكنیندا تێپه‌ڕیوه و دواتریش گه‌ڕاوه‌ته‌وه و جانتاكانی بردووه، به‌ڵام دوای ئه‌و رێكاره ژنه‌كه چووه‌ته شوێنێك كه قه‌ده‌غه‌یه هاووڵاتی و گه‌شتیار بچن، ئه‌وه‌ش گومانی له‌لای پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه درووستكردووه.
پۆلیس به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ژنه‌كه ئاشكرا بكات، رایگه‌یاند، ژنه‌كه راگیراوه و ته‌مه‌نیشی نزیكه‌ی 40 ساڵانه، له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا، به‌هۆی پێشێلكردنی رێساكانی ناو فڕۆكه‌خانه‌ش رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام قه‌باره‌ی سزاكانی نازانرێت.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م