لۆپیتیغی داوای كڕینی هێرشبه‌رێكی بكووژی له‌ پێرێز كردووه‌

لۆپیتیغی: من ئیسكۆم هه‌یه‌ و پێویستیم به‌ هازارد نییه‌

جۆلیان لۆپتیخێی راھێنەری ریال مەدرید رەتی دەكاتەوە پێویستیان بە ئیدین ھازاردی بەلجیكی ھەبێت و داوای هێرشبه‌رێكی بكووژی هاوشێوه‌ی كریستیانۆی له‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه‌.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا ئاماژەی بە لێدوانێكی لۆپتیخێی راھێنەری نوێی ریال مەدرید كردووه‌ كه‌ رەتی كردووەتەوە ریال مەدرید پێویستی بە ھازارد ھەبێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لە ماوەی رابردوو ناوی ھازارد بە ریال مەدرید بەسترابووەوه‌، بەڵام لۆپیتیغی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئەم دەنگۆیانە ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

بەپێی سەرچاوە ئینگلیزییەكە لۆپتیغێ دەیەوێت لەبری ھازارد پشت بە ئیسكۆی ناوەرستكاری یانەكەی ببەستێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لۆپیتیغی زۆر دڵخۆشه‌ به‌ ئاستی كه‌ریم بێنزێما و گاریس به‌یل، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای له‌ پێرێز كردووه‌ هێرشبه‌رێكی نایاب بگوازێته‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی كریستیانۆ بكووژبێت و له‌ پێشه‌وه‌ تۆپه‌كان ته‌واو بكات.

كه‌ریم بێنزێما و هاوڕێیه‌كانی له‌ كاتی گه‌شتی ئه‌مریكا
كه‌ریم بێنزێما و هاوڕێیه‌كانی له‌ كاتی گه‌شتی ئه‌مریكا