تره‌مپ به تویتێك كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ده‌ترسێنێت
"ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه یاسایه نه‌دات حكوومه‌ت ههڵدهوشێنم"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كۆنگرێس له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای كۆماری تایبه‌ت به پاراستنی سنوور سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وا حكوومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
تره‌مپ ئه‌و هه‌ره‌شه‌ی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كردوویه‌تی و نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر دیموكراتخوازه‌كان له كۆنگرێس ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای پاراستن و ئاسایشی سنوور نه‌ده‌ن، ناچار ده‌بم كاری حكوومه‌ت بوه‌ستێنم، كه گرنگترینی ئه‌و پرۆژه یاسایه هه‌ڵچنینی دیوارێكه له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و مه‌كسیك".
تره‌مپ دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته ده‌ست له هاتنی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی "یانه‌سیب" بۆ وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵگرین و په‌نا بۆ ئه‌و سیاسه‌ته ببه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و رێكخراو كه‌سانی باش و خه‌راب لێك جیاده‌كاته‌وه و ته‌نیا رێگه به‌هاتنی كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و باش بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌دات، چونكه ئێمه‌ش پێویستمان به هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خاوه‌ن ئه‌زموون كه‌سانی باشن.
ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له په‌نابه‌رانی ره‌ش و رووتی نایاسایی كه رۆژانه له سنووری نێوان مه‌كسیك و وڵاته‌كه‌ی ده‌په‌ڕنه‌وه و داوای په‌نابه‌رێتی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
H.B
I would be willing to “shut down” government if the Democrats do not give us the votes for Border Security, which includes the Wall! Must get rid of Lottery, Catch & Release etc. and finally go to system of Immigration based on MERIT! We need great people coming into our Country!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) July 29, 2018