چیتر عێراق چاوی له‌ده‌ستی ئێران نییه.. سعوودیه هه‌یه
له دۆسیه‌ی پێدانی كاره‌با به عێراق ریاز له تارانی برده‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "بلۆمبێرگ"ـی ئه‌مه‌ریكی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پلانێكی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد، كه بۆ عێراقی پێشنیاز كردووه و خۆی له درووستكردنی وێستگه‌یه‌كی وزه‌ی خۆردا ده‌بینێته‌وه، به‌و ئامانجه‌ی له‌داهاتوودا كاره‌با به عێراق بفرۆشێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه نرخه‌كه‌ی زۆر له نرخی ئه‌و كاره‌بایه هه‌رزانتره كه پێشتر عێراق له ئێرانی ده‌كڕی.
ئاژانسی ناوبراو له‌سه‌ر زاری میسعه‌ب موهه‌ندیس، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه هێشتا به‌غدا واژووی نه‌كردووه، درووستكردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له شانشینی سعوودییه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا له‌خۆده‌گرێت، بڕی 3000 میگاوات كاره‌با بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌شێك له پێداویستی عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
موده‌ریس گوتی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه عێراق بۆ هه‌ر میگاواتێك بڕی ته‌نیا 21 دۆلار له كاتژمێرێكدا ده‌داته سعوودییه، كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و نرخه‌یه كه تائێستا به‌غدا به‌رامبه‌ر كاره‌با به تارانی داوه".
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كانی ئێران له‌سه‌ر عێراق، كۆماری ئیسلامی ئێران كاره‌بای له‌سه‌ر عێراق پچڕاند و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به هاووڵاتیان كه‌متر بوونه‌وه، لێشاوێك خۆپیشاندان به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری به‌تایبه‌ت ئاو و كاره‌با شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی هه‌ژاند، كه دوا گۆڕانكاری دۆسیه‌ی كاره‌باش بریتی بوو له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی قاسم فه‌هداوی، وه‌زیری كاره‌بای.
بۆ كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش، عێراق له ئێران بێ‌ئومێد بوو، بۆیه رووی له سعوودیه كرد و به‌ر له 2 هه‌فته شاندێكی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی شانشینی سعوودیه‌یان كرد و له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كاره‌با له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز كۆبوونه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سعوودیه ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ عێراق نیشاندا، كه ئێران نه‌یتوانی بۆی چاره‌سه‌ر بكات, بۆیه پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تاران له‌و هه‌نگاوه‌ی پاشه‌گه‌زیش بێته‌وه، جارێكی دیكه به‌غدا هیچ گرێبه‌ستێكی كڕینی كاره‌با له‌گه‌ڵ تاران واژوو ناكات.
H.B