برایەكی ئۆجەلان داوای راپەڕین دەكات
سبەی زۆر درەنگ دەبێت
K24 - ھەولێر
برایەكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەبەرامبەر گۆشەگیری سەر براكەی لە زیندانی ئیمرالی داوا دەكات، دژی گۆشەگیری سەر ئیمرالی راپەڕین ئەنجامبدرێت.
محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە لێدوانێكیدا بە ئاژانسی ھەواڵی مەزۆپۆتامیا راگەیاندووە: "پێویستە سیاسەتمەداران فشارەكانیان لەسەر گۆشەگیریی ئیمرالی چڕ بكەنەوە و گەلی كورد و گەلانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تێكۆشان بكەن بۆ ھەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر ئیمرالی".
گوتیشی: "قبووڵ ناكرێت كە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە دەرەوەی رۆژەڤ مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، لەبەرامبەر ئەو گۆشەگیرییەی كە لەسەر ئیمرالی ھەیە دەبێ گەلی كورد بە پەلە راپەڕێت و ئەمڕۆ ئەوە نەكرێت، سبەی زۆر درەنگ دەبێت، بۆ ئەمەش باجەكەی ھەرچی بێت دەیدەم و نابێ لە باجەكەی بترسین".
محەمەد ئۆجەلان راشیگەیاند: "گەورەترین كێشە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستم كێشەی گەلی كوردە، بۆ ئەوەی ئۆجەلان رۆڵی ھەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكان دەبێت دۆخی ئیمرالی باشتر بكرێت".
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگرییدا، لە کینیا دەستگیرکرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕالی بەندكرا.
ھ.م