عه‌بادى زياتر له هه‌زار به‌رپرسى راپێچى دادگا كرد
تا ئێستا حكومه‌ت 5 هه‌زار و 283 به‌رپرسى عێراقى راپێچى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى بڕياريدا، هه‌زار و 76 گه‌وره به‌رپرسى بواره جياجياكانى عێراق راپێچى دادگا بكات.
سه‌عد حه‌ديسى، گوته‌بێژى نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، رايگه‌ياند، تا ئێستا حكومه‌ت 5 هه‌زار و 283 به‌رپرسى عێراقى راپێچى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كردووه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه له پله‌ى وه‌زيرى و بريكارى وه‌زاره‌ت و راوێژكاره‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته پارێزگار و سه‌رۆك شاره‌وانى و به‌ڕێوبه‌ره گشتييه‌كانيان تێدايه.
سه‌عد حه‌ديسى داواشى له لايه‌نه سياسييه‌كان كرد، پشتيوانى ئه‌و بڕيارانه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى بكه‌ن بۆ رێگرتن له گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ر دانى سامانى گشتيى وڵات.
هه‌روه‌ها گوتى: حكومه‌ت له 2014ه‌وه به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى داڕشتووه و سه‌ره‌ڕاى سووربوونى له‌سه‌ر شه‌ڕى تيرۆر توانيويه‌تى درێژه به هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بدات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، تا ئێستا فه‌رمانى ده‌ستگيركردن بۆ 800 گه‌وره به‌رپرسى عێراقى ده‌رچووه و دۆسيه‌ى 1076 به‌رپرسيش ره‌وانه‌ى دادگا كراوه و 316 كه‌سيش له به‌رپرسان سزاى ياساييان له لايه‌ن دادگاوه به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئ.ڕ