"فه‌یسبووك بووه‌ته مۆڵگه‌ی قاچاخچییه‌كان"
بریتانیا گله‌یی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره به‌رپرسێكی پۆلیسی بریتانی ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی رابردوودا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له داخستنی په‌یجه‌كانی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤ شكستیهێناوه".
تۆم دۆدال، جێگری به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی تاوانی نیشتمانی په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ فه‌یسبووك راكێشاوه به‌هۆی زیادبوونی كۆچی نایاسایی له جیهاندا و ده‌ڵێت: "زیاتر له 800 په‌یج له‌لایه‌ن چه‌ته رێكخراوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا و به رێگه‌ی به‌له‌م و هۆكاری په‌ڕینه‌وه‌ی نه‌گونجاو به ده‌ریا گه‌وره‌كاندا تێیانده‌په‌ڕێنن".
هێشتا ئه‌و تۆڕه له ئه‌وروپا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌فته‌ی رابردوو ئاشكرایكرد، زیاتر له 1500 په‌نابه‌ر و كۆچه‌ر له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به ته‌نها له ساڵی 2018 دا گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی بریتانیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵThe Evening Standard گوتوویه‌تی: "له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2016 وه تا ئێستا، 800 په‌یجی قاچاخچییه‌كانمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستنیشان كردووه كه په‌یوه‌ستن به تاوانی رێكخراو و گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه پێویسته ئیداره‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات به‌خێرایی و گوتوویه‌تی: "فه‌یسبووك ته‌كنه‌لۆژیای هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یجانه بكاته ئامانج به‌ڵام هه‌ر ته‌نها ئه‌وه به‌س نییه بۆ رێگه‌گرتن له قاچاخچییه‌كان".
گوته‌بێژێك به‌ناوی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش ده‌ڵێت: "قاچاخچێتیكردن به مرۆڤ، رێگه‌پێنه‌دراوه‌و رێگه به هیچ په‌یام و په‌یج و گرووپێك ناده‌ین له فه‌یسبووكه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن. به‌چڕی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین یاسایه‌ك بخرێته به‌رده‌ست كه ئه‌و چالاكیانه نایاسایین و له‌گه‌ڵ یورۆپول و سه‌رجه‌م ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووك رایانماڵین، ئێمه به‌رده‌وام له كارداین بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی باشتر بدۆزینه‌وه تا ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئێمه ده‌جووڵێنه‌وه كۆنترۆڵ بكرێن، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمی ئاسایش و پارێزراویمان دوو به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین بۆ 2 هه‌زار كه‌س و وه‌به‌رهێنان له ته‌كنه‌لۆژیانی تازه‌یشدا ده‌كه‌ین".