ئێران ته‌حه‌دای سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
زه‌ریف: له‌ژێر فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له هه‌ژموونی خۆمان له ناوچه‌كه هه‌ڵناگرین
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری دووپاتیكرده‌وه، وێڕای فشاره‌كانی واشنتن بۆ سه‌ر تاران، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری هه‌ژموونی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێت و له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له‌سه‌ر زاری زه‌ریف بڵاویكرده‌وه، "ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ژێر فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته‌كانی نابێت له ناوچه‌كه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه یه‌كه‌م قۆناغی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، هه‌رچه‌نده هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام مه‌رجێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی تارانه له ناوچه‌كه، له‌وانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی تاران له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان, كه واشنتن به به‌رده‌وامی تاران به ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه و شێواندنی سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار ده‌كات.
H.B