ئێران مووشه‌كێكى نوێى نمايشكرد
په‌رده‌ى له‌سه‌ر مووشه‌كى (فاتح مبين) لادا، كه به يه‌كێك له مووشه‌كه زيره‌كه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران، په‌رده‌ى له‌سه‌ر مووشه‌كى (فاتح مبين) لادا، كه به يه‌كێك له مووشه‌كه زيره‌كه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و تواناى پێكانى ئامانجه‌كانى له وشكانى و ده‌ريادا هه‌يه.
مه‌راسيمى نمايشكردنى ئه‌و مووشه‌كه نوێيه به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئه‌مير حاته‌مى به‌ڕێوه‌چوو.
پێشتر ئێران مووشه‌كى پێشكه‌وتووى له‌و جۆره‌ى نمايش نه‌كردووه.
سه‌رچاوه ئێرانييه‌كان ئه‌وه‌يان دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه مووشه‌كه‌كه له سه‌دا سه‌د درووستكراوى ئێرانه و كڵاوه‌يه‌كى هه‌ستيارى پێوه‌يه و ده‌توانرێت له رێيه‌وه مووشه‌كه‌كه ئاراسته بكرێت.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و مووشه‌كه له هه‌موو كات و ساتێك‌دا و له هه‌ر ره‌وشێكى ژينگه‌يى و كه‌شوهه‌واى جياواز بێت، ده‌توانرێت ئاراسته بكرێت. به تايبه‌تى له كاتى باران بارين و ته‌مى چڕدا.
هه‌روه‌ها مووشه‌كه‌كه شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى نه‌يارانى ئێران كاريگه‌رى له‌سه‌ر درووست ناكات و ده‌توانێت له رادار ده‌ربازى بێت و هه‌موو رێگره‌كانى به‌رده‌م مووشه‌ك ببه‌زێنێت.
له‌و باره‌يه‌وه وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى رايگه‌ياندووه، به به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و مووشه‌كه تواناى به‌رگرى ئێران به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو هه‌ڵده‌كشێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر