داعش مه‌ترسى بۆ سه‌ر به‌غدا درووست ده‌كات
مه‌ترسى داعش له ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا سه‌ريهه‌ڵداوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى عێراقيى، رايگه‌ياند، مه‌ترسى داعش له ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا سه‌ريهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منييه، دووپاتيشيكرده‌وه، "له ئێستادا ژيانى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى له ده‌وروبه‌رى قه‌زاى تارمييه له باكوورى به‌غدا له مهترسيدايه".
سه‌رچاوه‌كه بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئاشكرا بكرێت به كه‌ناڵى (RT)ـى رووسى رايگه‌ياندووه، "شانه‌كانى داعش له ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ده‌ستيان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه".
گوتيشى: "له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا پێكدادانى توند له نێوان هێزه ئه‌منييه‌كان و ئه‌و چه‌كدارانه روويداوه".
قه‌زاى تارمييه له رووى ئيدارييهوه سه‌ر به به‌غدايه و سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ رێگرتن له هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درووستكردنى به‌ربه‌ست و ديوارى ئه‌منيى، له ئێستادا سه‌رهه‌ڵدانى داعش له سنوورى قه‌زاكه مه‌ترسى بۆ سه‌ر به‌غدا درووستكردووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر