ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى كۆچى دواييكرد
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا له بناری كێوه ره‌شی سه‌ر به قه‌زای رانیه، به‌خاكده‌سپێردرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌نديى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى دێرين، زرار جۆڵا كۆچى دواييكرد.
له‌وباره‌یه‌وه له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ميدياى حزبه‌كه‌ى راگه‌ياند، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ زرار جۆڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و یه‌كێك له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده دلێره‌كانی یه‌كێتی كه ته‌مه‌نێكی زۆری له خزمه‌تكردنی یه‌كێتی و كوردستان به‌ڕێكردووه، له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ماڵئاوایی لێكردین.
گوتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا له بناری كێوه ره‌شی سه‌ر به قه‌زای رانیه، به ئاماده‌بوونی جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و هه‌ڤاڵانی تری ئه‌نجومه‌ن و كه‌سوكارو به‌رپرسانی حزبی و حكومی، به‌خاكده‌سپێردرێت.

زرار جۆڵا، يه‌كێك بووه له فه‌رمانده دێرينه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ريزه‌كانى حزبى سۆسياليست و پاشان بووه‌ته ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و دواتر له ناو يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان درێژه‌ى به كارى حزبى داوه و ماوه‌يه‌ك جێگرى سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى بووه.