سه‌رۆك بارزانى پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى بارام وه‌ڵه‌دبه‌گى ده‌كات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بارام وه‌ڵه‌دبه‌گى، به‌ڕێوبه‌رى ئينستيوتى كوردستان له تاران كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بارام وه‌ڵه‌دبه‌گى، به‌ڕێوبه‌رى ئينستيوتى كوردستان له تاران كرد.
پرسه‌نامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى به هۆى كۆچى دوايى دايكى بارام وهڵهدبهگييهوه ئاراسته‌ى وه‌ڵه‌دبه‌گى و ته‌واوى خانه‌واده و خزم و دۆستانيان كراوه.
ده‌قى پرسهنامهكه
برای بەڕێز كاك بارام وەڵەدبەگی
بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم و لەڕێی ئێوەوە سەرەخۆشیی لە تەواوی خانەوادەی بەڕێزتان و خزم و دۆستانتان دەكەم.
لە خودای گەورە داواكارم دوایین ناخۆشیتان بێت و دایكی كۆچكردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بەھەموولایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
13ى8ى2018