ئاواره‌كانى شنگال به كشانه‌وه‌ى حه‌شد خۆشحاڵن و داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
حه‌شدى شه‌عبى له شنگال ده‌كشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پرسی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له سنوورى شنگال، ئاواره‌كانی دڵخۆش كردووه، به‌ڵام وه‌ك ئاواره‌كانی شنگال ده‌ڵێن: ته‌نیا كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان هێزی پێشمه‌رگه‌ش بگه‌ڕێته‌وه.
ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، له‌شكركێشيان كردبووه سه‌ر شارۆچكه‌ى شنگال.
سه‌ره‌ڕاى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى داعش له مووسڵ و تێپه‌ڕينى سێ ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنى شنگالدا هێشتا ئاواره‌كانى شنگال نه‌يانتوانيوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
له دوو رۆژى رابردوودا، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بوويه‌وه، كه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كه ده‌ستيان به‌سه‌ر شنگالدا گرتووه، له ناوچه‌كه پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.
.jpg)