كه‌یسێكی دیكه‌ی ژنان یه‌خه‌ی تره‌مپ ده‌گرێت
تۆمارێكی ده‌نگی لێ بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكارێكی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ناوی ئۆمارۆسا مانیگۆت نیومان، تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، تۆماره‌كه هی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دۆناڵد تره‌مپه، ساڵی رابردوو دوای لادانی له پۆسته‌كه‌ی له كۆشكی سپی، تۆماری كردووه.
ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێن بی سی" ئه‌مه‌ریكی، تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه ده‌نگی تره‌مپه و تێیدا ئه‌وه روونده‌كاته‌وه، كه‌س پێی نه‌گوتووه ئه‌و راوێژكاره له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
تره‌مپ له‌و تۆماره‌دا، كه یه‌ك رۆژ دوای دوورخستنه‌وه‌ی راوێژكاره‌كه تۆماركراوه، ده‌ڵێت: "هیچ كه‌سێك له‌و باره‌یه‌وه ئاگاداری نهكردوومهتهوه".
راوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌و باره‌یه‌وه كتێبێكی نووسیوه و تێیدا باس له‌و ماوه‌یه‌ی كاره‌كه‌ی ده‌كات له كۆشكی سپی و به "فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی تووڕه" وه‌سفی ده‌كات، كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ كاروباری ئه‌مه‌ریكییه ئهفهریقییهكان كاری كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كۆشكی سپی، دوای ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی له ده‌ستداوه هێرشی كردووه‌ته سه‌ری".
رۆدی جیلیانی، پارێزه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، رایده‌گه‌یه‌نێت، راوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشێلی یاسای كردووه ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت له كۆشكی سپی تۆمار كردبێت.
ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه
به گوێره‌ی تۆماره‌كه، ئه‌و ده‌نگه‌ی گوایه تره‌مپه، به‌و ژنه ده‌ڵێت: "له هه‌واڵه‌كانه‌وه گوێم لێبووه بیر له‌وه ده‌كه‌یه‌وه واز له پۆسته‌كه‌ت بهێنیت" و هۆكاره‌كه‌شی ده‌پرسێت.
له به‌رامبه‌ردا، ده‌نگی ژنه‌كه، گوایه راوێژكارهكهیه، ده‌ڵێت: "جه‌نه‌رال كیلی هاته لام و پێی گوتم، كه ئێوه ده‌تانه‌وێت من پۆسته‌كه جێ بهێڵم".
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و ده‌نگه دراوه‌ته پاڵ تره‌مپ، له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ڵێت: "هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌ی پێ نه‌گوتووم، وه‌ك خۆشت ده‌زانی ئه‌وان سه‌رقاڵی كاركی گه‌وره‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان پێ نه‌گوتووم، به‌داخه‌وه.. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من حه‌زناكه‌م تۆ له‌و پۆسته لابچی".
بۆچی ئه‌و ژنه پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا؟
له 13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، كۆشكی سپی لادانی ئۆمارۆسای له پۆستی راوێژكاری لادا و رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرفت بۆ هاوكاره‌كانی درووست ده‌كات، لادراوه.
به گوێره‌ی درێژه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كان، گوایه یه‌كێك له‌وانه جه‌نه‌رال كیلی بووه و ده‌ڵێت: "كێشه‌كان په‌یوه‌ندییان به گونجانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی"، یه‌كێكی دیكه‌ش له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێلی حكوومی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و تایبه‌تی به‌كارهێناوه.
ئێستا ئه‌و ژنه كتێبێكی به‌ناوی "سه‌رشێت - UNHINGED" نووسیوه و گرفته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، بووه‌ته باس و كه‌یسێكی دیكه‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و گرنگی زۆری پێده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی جیای ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌یسه په‌یوه‌ندی به كاروباری ناوخۆی كۆشكی سپییه‌وه هه‌یه و هاوشێوه‌یه‌كی كه‌یسه‌كانی دیكه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی كه‌سی و تایبه‌تییه‌وه نییه.
سه‌رچاوه: BBC
ا. م