ساتەوەختی هێرشە تیرۆرستییەکەی پەرلەمانی بەریتانیا بڵاوکرایەوە
"ئۆتۆمبێلەکە هاووڵاتیان دەشێلێت"
K24 – ههولێر:
گرتە ڤیدیۆی ئەو کەسەی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پەرلەمانی بەریتانیا کارێکی "تیرۆرستی" ئەنجامدا بڵاوکرایەوە.
کەسەکە گومان دەکرێت تەمەنی 20 ساڵ بێت، بە ئۆتۆمبێلەکەی چەند کەسێک لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا دەشێلێت و دواتر پۆلیس دەستگیری دەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، پۆلیس هێرشەکە بە "کارێکی تیرۆرستی" دەزانێت و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە.
لە رووداوەکە دوو کەس برینداربوون، بەڵام برینی هیچیکامیان سەخت نییە.
H.J